جێگری هاوئاهه‌نگی كاروباری ئابووری ئوستانداری ئازه‌ربایجانی غه‌ربی ڕایگه‌یاند: ٧٥٦ كارگه‌ی سه‌نعه‌تی و وه‌به‌رهێنانی وه‌ستاو له‌و ئوستانه تۆمار كراوه و له‌و ڕێژه‌یه ٣٣٩ كارگه‌یان سه‌نعه‌تین.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه، ده‌وڵه‌ت بڕیاری بۆ كاراكردنه‌وه‌ی كارگه‌گان ده‌ركردووه و ٥٣٩ كارگه كه توانای نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان هه‌یه ده‌ستنیشان كراون. له‌و ڕێژه‌یه‌دا ٢٨٦ كارگه سه‌نعه‌تی، ٢٣٠ كارگه كه‌شاوه‌رزی و ٤٠ كارگه مه‌عده‌نیی و ناوه‌ندێكی گه‌شتیاریش پلانی كاراكردنه‌وه‌یان بۆ داڕێژڕاوه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و كارگانه ده‌توانێت هه‌لی كار بۆ سه‌دان كه‌س بڕه‌خسێنێت.