ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی دیجله و فورات ڕۆژی دووشه‌ممه ١٣ی خه‌رمانان، ناوی ٥٩ ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراوی له زیندانه‌كانی توركیا بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه له سه‌ده‌ی ٢١ دا ئه‌و ڕێژه ڕۆژنامه‌وانه به‌ندكراوه مایه‌ی شه‌رمه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌نجومه‌نی ڕۆژنامه‌وانانی توركیه، له‌مانگی ئاگووستی ئه‌مساڵ دا ٣ ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ری دیكه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. ئه‌و ڕاپۆته ئاماژه به ڕۆژی ئه‌وه‌ڵی سێپتامبه‌ر، ڕۆژی جیهانی ئاشتی ده‌كات و ده‌ڵێت، له كاتێكدا ٥٩ ڕۆژنامه‌وان و نووسه‌ر له زیندانه‌كانی توركیا دا به‌ند كراون، ناكرێت قسه له ئازادی ڕاده‌ربڕین بكه‌ی. به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه له ڕۆژنامه‌كانی “ئازادی وڵات”، “مزۆپۆتامیا” و “ژن نیوز” ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و چه‌ند ڕۆژنامه‌وانیش له ڕۆژنامه‌كانی نزیك به ده‌وڵه‌ت واته “سه‌باح” و “ت.ر.ت” ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون.
