سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سنفی كرێكارانی ساختمانی ڕۆژی چوارشه‌ممه ٦ی به‌فرانباری ١٤٠٢ ڕایگه‌یاند: كرێكارانی ساختمانی ته‌نیا شه‌ش له سه‌دی شاغڵینی ئێران پێك دێنن، به‌ڵام نزیكه‌ی ٥٠٪ی ڕووداوه‌كانی كار له نێو ئه‌و به‌شه‌دا ڕوو ئه‌دات.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، له ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردووردا، بیمه‌ی ٣٠٠ هه‌زار كرێكاری ساختمانی بڕاوه و له ئێستادا نزیكه‌ی ٥٠٠ هه‌زار كرێكار چاوه‌ڕێی بیمه ئه‌كه‌ن. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه په‌یمانكاران و سه‌رمایه‌درانی به‌شی درووستكردنی خانووبه‌ره پێشنیارێكی بێشه‌رمانه‌یان ڕاده‌ستی ده‌وڵه‌ت كردووه تاكوو سه‌رچاوه ماڵییه‌كانی دابینكراوه بۆ بیمه‌ی كرێكارانی ساختمانی نیوه بكرێت.