به‌وته‌ی به‌رپرسانی ئامووزش و په‌روه‌رشی ئوستانی كوردستان، ٣٤ هه‌زار و ٦٥٧ كه‌سی نه‌خوێنده‌وار له ئوستانی كوردستان بوونیان هه‌یه.
به‌پێی ئاماره‌كان، یه‌ك هه‌زار و ٢٠٠ مامۆستا له بواری په‌روه‌ده‌ی كه‌سانی نه‌خوێنده‌وار له ئوستانی كوردستان چالاكن و پشكی ئوستانی كوردستان له به‌ڕێوه‌چوونی ده‌وره‌ی “سه‌واد ئامووزی” ١٤ هه‌زار كه‌س بووه به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كراوه و ئامووزش و په‌روه‌رش به هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كانی عه‌مه‌لی نه‌كردووه. هه‌روه‌ها به‌هۆی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌ژاری و بێكاری، ڕێژه‌ی ئه‌و منداڵانی واز له پرۆسه‌ی خوێندن دێنن ڕۆژ له دوای ڕۆژ ده‌ڕواته سه‌ره‌وه و ئاماری كه‌سانی كه‌م خوێنده‌واریش به‌رده‌وام له به‌رزبوونه‌وه دایه.
