به‌وته‌ی كارناسانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران، کواڵیتی خوێندن له‌و وڵاته تا ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیوه و له حاڵێكدا منداڵانی به‌رپرسانی ڕژیم له باشترین ئیمكانات به‌هره‌مه‌ندن، ٣ و نیو ملیۆن خۆیندكار له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و به‌لووچستان به‌هۆی هه‌ژاری و بی ئیمكاناتیهوه له پرۆسه‌ی خوێندن دووركه‌وتوونه‌ته‌وه.
به وته‌ی كارناسێكی ڕژیم، لە تاران منداڵە دەوڵەمەندەکان 120 ملیون کرێی پانسیونێک لە گەڕەکی زەعفەرانییە دەدەن تەنیا بۆ ئاماده‌كردنی خۆیان بۆ كۆنكور و لە هەمان کاتیش‌دا لە سیستان بەلوچستان و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان لانیکەم سێ و نیو ملیون منداڵ دەرس ناخوێنن و ناچارن لە دەرس و مەدرەسە بۆ هەمیشە دوور بکەنەوە و ڕوو له بازاری كار و كۆڵبه‌ری و سووختبه‌ری بكه‌ن.
