به پێی ئاماره فه‌رمییه‌كان، ١٤٥ هه‌زار كه‌م ئه‌ندامی ئێرانی له مافی مه‌سكه‌ن بێبه‌شن و له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوی بێهزیستی ئێران، ساڵانه ٦٧ هه‌زار شارومه‌ند به‌هۆی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ كه‌م ئه‌ندام ده‌بن. هه‌روه‌ها ٥٨ ملیۆن له كۆی گشتی جه‌معیه‌تی ئێران تاقیكردنه‌وه بۆ چاوه‌كانیان ئه‌نجام دراوه و ڕێژه‌ی تووشبوونی خه‌ڵكی ئێران به ته‌مه‌ڵی چاو یه‌ك و نیو له سه‌د تۆمار كراوه. سه‌ید جه‌واد حسێنی ڕایگه‌یاند: بوودجه‌ی كه‌م ئه‌ندامان له سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی ڕه‌ئیسی كه‌م كراوه‌ته‌وه و ئه‌و بابه‌ته كێشه‌ی بۆ كه‌م ئه‌ندامان درووست كردووه.