به وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی بێهداشتی ڕژیم، ١٢٠ هه‌زار تووشبووی نه‌خۆشی ام.اس له ئێران تۆمار كراوه كه به‌شێكی زۆریان توانای دابینكردنی ده‌رمان و پووشه‌كی به‌ساڵاچووانیان نییه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی (MS)ی ئێران به میدیاكانی وت، ١٢٠ هه‌زار تووشبووی نه‌خۆشی “ام.اسم”مان هه‌یه و ته‌نیا له شاری تاران، ٣٨ هه‌زار كه‌س به‌و نه‌خۆشییه تووش بوون. ٥٦ ئه‌نجومه‌نی نه‌خۆشی ام.اس له سه‌رانسه‌ری ئێران دامه‌زراوه و بنه‌ماڵه‌ی باساڵاچووانی تووشبوو ناچارن هه‌ر حه‌فته یه‌ك ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار تمه‌ن بۆ كڕینی پووشه‌ك هه‌زێنه بكه‌ن. شایانی باسه كه ڕێژه‌ی تووشبوون به نه‌خۆشی ام.اس له وڵاتانی ئورووپایی و ئه‌مریكایی له هه‌ر ١٠٠ هه‌زار كه‌س، سه‌د كه‌س تۆمار كراوه له حاڵێكدا ئه‌و ئاماره له ئێران ١٢٥ كه‌سه. هه‌روه‌ها مامناوه‌ندی تووشبوون به نه‌خۆشی ام.اس له ئێران بۆ ٢٧ ساڵ دابه‌زیوه كه زۆر مه‌ترسیداره.