ڕاپۆرته‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩ی جۆزه‌ردان، لانیكه‌م چوار گولله هاوه‌ن به‌ره‌و ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا هاویشتراوه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ئه‌م هاوه‌نانه له نزیكی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریكا له ناوچه‌ی سه‌وز كه‌وتووه‌ته خوارێ. له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا، بنكه‌ی نیزامی تاجی له باكووری به‌غدا و هه‌روه‌ها فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئه‌مشاره، كراوه‌ته ئامانجی مووشه‌كی. ئه‌م له‌كاتێكدایه كه ئه‌مریكا پێشتر گرووپه‌كانی سه‌ربه كۆماری ئیسلامیی به ده‌ست تێدابوون له‌م هێرشانه تاوانبار كردبوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ گرووپ یاخود لایه‌نێك به‌رپرسایه‌تیی ئه‌م هێرشه‌ی نه‌گرتووه‌ته ئه‌ستۆ.