شه‌وی هه‌ینی ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، دوو مووشه‌ك به ئاسمانی شاری كه‌لار له هه‌رێمی كوردستاندا تێپه‌ڕی به‌ڵام ئامانجه‌كه‌ی هێشتا ڕوون نه‌كراوه.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی هێرشی زه‌مینی ئه‌رته‌شی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر باكووری كه‌رتی غه‌زه، چه‌ندین هێرشی په‌هبادی و مووشه‌كی كرایه سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و سووریه و هاووڵاتیان هه‌رێمی كوردستانیش به میدیاكانیان ڕاگه‌یاندووه كه شه‌وی ڕابردوو دوو مووشه‌ك له كرماشانه‌وه به ئاراسته‌یه‌كی نادیار ته‌قێندراوه، به‌ڵام هێشتا هیچ لێدوانێكی فه‌رمی له‌لایه‌ن به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامیه‌وه نه‌داروه.
