ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی خەزەڵوەر، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “فەریدوون باشتەک”، تەمەن ٢٤ ساڵ، کوڕی یەحیا و خەڵکی گوندی “جەلیلە”ی شاری مەریوان، بههۆكاری خراپی باروودۆخی ژیان و ئابووریهوه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، ئەو لاوە دانیشتووی گەڕەکی “تازاوا”ی شاری مەریوان بووە و پاش سەردانی بۆ ماڵی باوکی و گەڕانەوە بۆ ماڵی خۆی، هەوڵی خۆکوژیی داوە.شایانی باسه ناوبراو ماوەی ١١ مانگ بوو كه ژیانی هاوبەشی پێک هێنابوو و پێش خۆكوژیهكهی تەلەفۆنی بۆ خێزانی کردووە و پێی ڕایهگهیاندووه کە خۆی دەکوژێت و له هەمان شەو کۆتایی بە ژیانی هێناوە.