کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هاوسه‌نگی بودجه‌ی ته‌بلیغاتی حه‌وزه‌ی عیلمیه‌ی قوم له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی ٨٠ هه‌زار كارگه‌ر

هاوسه‌نگی بودجه‌ی ته‌بلیغاتی حه‌وزه‌ی عیلمیه‌ی قوم له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی

توێژینه‌وه‌كانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران نیشان داوه‌ كه‌ ده‌فته‌ری ته‌بلیغاتی حه‌وزه‌ی عیلمیه‌ی قوم له‌ یه‌ك ده‌یه‌ی ڕابردوودا، زیاتر له‌ دوو هه‌زار و ٥٠٠ ملیۆن تمه‌ن بووه‌ كه‌ به‌رانبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی ساڵانه‌ی ٨٠ هه‌زار كرێكار.

به‌ له‌به‌رچاو گرتنی نرخی ته‌وه‌ڕۆم، به‌های ڕاسته‌قینه‌ی بودجه‌ی ده‌فته‌ری ته‌بلیغاتی حه‌وزه‌ی عیلمیه‌ی قوم ته‌نیا له‌ ساڵی ١٤٠٣، به‌ حه‌وت ملیارد و ٦٠٠ ملیۆن تمه‌ن ده‌گات. ده‌وڵه‌تی كۆنه‌په‌ره‌ستی كۆماری ئیسلامی له‌ بودجه‌ی ساڵی ١٤٠٣ دا، بڕی ٨٣٠ ملیارد تمه‌ن پاره‌ی به‌ ناوه‌ندی جه‌هلیه‌ی قوم داوه‌. به‌ سه‌رنجدان به‌ لانیكه‌می حه‌قده‌ستی مانگانه‌ی كرێكاران كه‌ ٩ ملیۆن و ٣٠٣ هه‌زار تمه‌نه‌، بودجه‌ی ناوه‌ندی بڵاوكردنی خۆرافه‌ و گه‌نده‌ڵی ڕژیم له‌ قوم، له‌گه‌ڵ حه‌قده‌ستی ساڵانه‌ی ٨٠ هه‌زار كرێكار به‌رابه‌ری ده‌كات.