شارپرێس:
حەسەن رەحمان پەنا، ئەندامی کومیتەی ناوندی کۆمەڵە له چاوپێكهوتنێكی تایبهتی شارپرێس-دا باس له كۆبوونهوهكانی نێوان پژاك و كۆمهڵه دهكات و دهڵێت، “ئەم جارە تەکیدی هەر دوولامان لە سەر باردۆخی نوێی ئێستای ئێران و ئەو ئەگەرانەی کە لە وانەیە روو بدەن بوو”.
شارپرێس: ئایا ئامانجی ئەم دانیشتنە دانان و داڕشتنی بەرنامە و ستراتیژی هاوبەش دەبێت بۆ داهاتووی رۆژهەڵاتی کوردستان؟
حەسەن رەحمان پەنا: دانیشتنەکە، کۆبونەوەیەکی روتین بوو. پهیوەندی کۆمەڵە لەگەڵ رێکخراوی پژاک ئاساییە. ئەم جارە تەکیدی هەر دوولامان لە سەر باردۆخی نوێی ئێستای ئێران و ئەو ئەگەرانەی کە لە وانەیە روو بدەن بوو. گرینگتیرین لایەنی ئەو قسەوباسانە بریتی بوو لەوەی کە چ رێگا چارەیەک پێویستە بگرینە بەر کە لە دوا رۆژی گۆرینی هاوسنگی هێز لە کوردستان، هێزی جەماوەر زۆرترین بەهرەی لە بەبینێت و هێزی پێشمەرکە، وزە و توانایی یەکگرتووی خۆیان بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی خەباتی جەماوری ستمدیدەی کوردستان بەکار بەهێنن نەک لە دژی یەکتر. هەر دوو لایەن لامان وابوو کە وەها رێکاریک پێویستە بە رێکەوتنی هەموو ئەو لایەنانەی کە لە کوردستان چالاکن، گەڵالە بکرێت.
شارپرێس: ئایا ئەم دانیشتنە تەنیا ئەو دوو لایەنە دەگرێتەوە یان لایەنەکانی دیکەیش لە بەر دەگرێت؟
حەسەن رەحمان پەنا: بڕیاری ئەم دوو لایەنە ئەوەیە کە ئەم بابەتە لەگەڵ هەموو لایەنەکانی چالاک لە کوردستان بێنە گۆرێ. دیالۆگ لە سەریان دەست پێ بکاتەوە هە موو لایەنەکان ستراتژ و تاکتیکی خۆیان بەرانبەر بە بارودۆخێک کە کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی مەرکەزی دێتە دەرێ روون کەنەوە و هەوڵ بدرێ میکانیزمێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی ئەزموونی تاڵی رابردوو لە شەری ناوخۆ دووپات نەبێتەوە. ئێمە راسپاردەراوین کە لەم بابەتەوە لە گەڵ هەموو لایەنەکان گوفتوگۆ بکەین.
شارپرێس: سەبارەت بە بەرکەوتنی ئێران و ئەمریکا، پێشبێنیتان چییە؟ ئەگەر بەرکەوتنی نیزامی رووبەدات زیان یان قازانجی بۆ خەڵکی کوردستان و ئێران لێدەکەوێتەوە؟
حەسەن رەحمان پەنا: کۆماری ئێسلامی زاڵ بە سەر ئێران، رێگا چارەیەکی جگە لە سازش لەگەڵ ئەمرێکا نییە. کێشە لە سەر نەفسی سازەشەکە نییە، بەڵکوو لە سەر چۆنیەتیکەیەتی، بە جۆرێک کە کۆماری ئیسلامی هەست بە سووکایەتی زۆر دەرحەق بە خۆی نەکات. بە باوەری من ئەگەری روودانی شەرێکی بەرین و هەمەلایەنە زۆر زۆر لاوازە، بەڵام لێدانی بەر تەسک بە دوور نازانین. بەهەر حاڵ چ لێدانی نیزامی بەرتەسک بێت ، چ بەر بڵاو، رێگا خۆشکەر دەبێت بۆ سازانی هەر دوولا. پلانی یەکەمی دەوڵەتی ئەمریکا ئەوەیە کە لە گەڵ هەر دوو باڵای نێو دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بسازێت. پلانی دووهەمی حیساب کردنە لە سەر ریفورمخوازانی ناو حکوومەت. پلانی سێهەمی لە ئەگەری پێک هاتنی بارودۆخێکی شۆرشگێرانە ، چوونە سۆراخی هێزەکانی ئوپۆزوسیونی لیبراڵە کە لە ئەمریکا نزیکن.
شەڕ ئەگەر رووبدات وەکوو خەڵاتێک دەبێت بۆ کۆماری ئیسلامی و وەک “نیعمهتێكی ئیلاهی” سەردەمی شەری عێراق و ئێران لە لایەن بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی چاوی لێدکرێت و وێرانی و برسیەتییەکی زۆرتری بۆ خەڵکی ئێران لێدەکەوێتەوە. وەها رووداویك نەک هیچ چەشنە قازانجێکی بۆ خەڵکی کوردستان و ئێران لێ ناکەوێتەوە، بەڵکوو هەم ژیانیان تووشی نەهامەتی و برسیەتی زیاتر و زۆرتر دەکات و هەم رەوتی رەزگاری خەڵکی کوردستان گەلێک خاودەکاتەوە و بە لارێی دەبات.