شه‌وی یه‌كشه‌ممه ٧ی گوڵان، شارومه‌ندانی سه‌رانسه‌ری ئێران به داگیرسانی مۆم و به‌ڕێوه‌بردنی مه‌راسیمی ماته‌م بۆ گیانبه‌ختكردووانی ڕووداوی ته‌قینه‌وه له به‌نده‌ر ڕه‌جایی، هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان نیشان دا و كۆماری ئیسلامیان به هۆكاری ئه‌و ڕووداوه زانی.
به وته‌ی به‌رپرسانی ڕژیم، ٩٠ له سه‌دی قوربانیان كرێكار و شۆفێرانی بارهه‌ڵگر بوون، ٤٦ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و زیاتر له هه‌زار و ٢٠٠ كه‌س بریندار بوون. به پێی زانیارییه‌كان، ئاگره‌كه هێشتا به ته‌واوی كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ئاماری قوربانیان بڕواته سه‌ره‌وه.