کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

هاندانی خه‌ڵك بۆ كڕینی سه‌هام، فریوكاریی كاربه‌ده‌ستانی ڕژیم

download 2

ڕۆژی پێنجشهممه٥ی مانگی خهزهڵوهر، كۆمهڵێك لهو كهسانهی كهلهماوهی چهند مانگی ڕابردوودا لهژێر كاریگهریی تهبلیغاتی كاربهدهستانی ڕژیم، بهشێك لهپاشكهوته ماڵییهكهیان بههیوای سوود وهرگرتن، خستبووهبازاڕی سههامهوهو لهئێستادا لهگهڵ مهترسیی لهدهست دانی گشت سهرمایهكهیان بهرهوڕوو بوونهتهوه، لهبهرامبهر مهجلیسی شۆرای ئیسلامی دهستیان دایهكۆبوونهوهی ناڕهزایهتی. درێژهی دابهزینی دهركهوتهی سههام واتههاتنهخوارهوهی ئاستی گشتیی سوودی سههام لهبازاڕی بوورسی ئێران، سههامدارانی وردیزیاتر لهجاران تووشی زهرهر و نیگهرانی كردووه‌. ههڵبهت ههر ئهو ڕۆژه، حهسهن قالیباف، سهرۆكی ڕێكخراوی بوورس، كهبۆ ههڵسهنگاندنی كردهوهی ڕێكخراوی بوورسی بهڵگهبهنرخهكان و ڕهوتی دابهزینی ئهرزشی سههام، چووبووهمهجلیس، هیچ وڵامێكی بهناڕازیان نهدایهوه‌. بهشداربووانی ئهم كۆبوونهیه، لهئاست نهبوونی شهفافیهت و درێژهی دابهزینی نرخی سههام و پشتیوانی نهكردن و بهرپرس نهبوونی دهوڵهت بهرامبهر بههاتنهخوارهوهی ڕۆژانهی ئهرزشی سههام و بهتایبهت فرۆشتنی زانیاریی ڕانتی لهلایهن بهرپرسانی ڕێكخراوی بوورس، ناڕهزایهتییان دهربڕی. شایانی باسهههمان ڕۆژ، دهركهوتهی سههام لهبازاڕی بوورسی ئێران، ٣٧ ههزار یهكهی دیكههاتهخوارێ.

پهرهسهندنی قهیرانی ئابووری لهپهنا گهمارۆكان و دابهزینی ئهرزشی پارهی ڕژیم، كهسریی بوودجهی ڕژیمی ئیسلامیی لهكۆتایی ساڵی ڕابردوودا، بهشێوهیهكی بێ وێنهبردهسهرێ. كۆتاییهكانی ساڵی ڕابردوو كاربهدهستانی ڕژیم ههوڵیان دا تا بهفڕ و فێڵ و ساختهكاری، بۆ دابین كردنی بهشێك لهكهسریی بوودجهو ڕێگری لهداڕمانی ئابووریی دهسهڵاتهكهیان، ئاستی فرۆش و ههڕاجی مڵك و ماڵ و دامهزراوهو شیركهتهدهوڵهتییهكان ١٠ بهرابهر بهرنهسهرێ و تهنانهت بهشێوهی بهرین بهڵگهی قهرزیان بڵاو كردهوه‌. لهئاكامدا، لهگهڵ گهشهی ئابلۆقهئاسای ئهرزشی سههام لهبازاڕی ئێران، ڕێژهی نهخدینهش، بهشێوهی بهرچاو، ڕۆیشتهسهرێ. فریوكاریی كاربهدهستانی ڕژیم، لهوانهخامنهیی كهسهرمایهگوزاری لهناو بوورسی باشترین ڕێگا پێناسهكرد، تا ڕووحانی و باقیی كاربهدهستانی ماڵیی ڕژیم كهسهرهڕای هۆشداری كارناسانی ئابووری، بهردهوام خهڵكیان هان دا تا پاشكهوتهكانی خۆیان، ههرچهند كهمیش بێت، بههیوای وهدهست هێنانی سوود لهبازاڕای سههام و لهوانه‌ “سههامی عهداڵهتبخهنهناو بازاڕهوه، بوو بههۆی ئهوهیكهژمارهیهكی زۆر لهخهڵك بهخاتری نیگهرانی لهتوندتر بوونهوهی قهیرانی ئابووری، فریوی تهبلیغاتی دۆریین و ڕیاكارانهی كاربهدهستانی ڕژیم بخۆن و بكهوتنهداوێكهوهكهڕژیم بۆیانی ڕاخستبوو و بههیوای ئهوهیكهلهبازاڕی بوورسدا قازانجێگكیان پێبگات، چوونهناو ئهم قوماربازییهی ڕژیمهوه‌. لهئاكامدا، پارهیهكی زۆر هاتهبازاڕهوهو ئاستی نهخدینهلهكۆمهڵگادا ڕۆیشتهسهرێ. تا جێگایهك كهئهوكات بهڕێوهبهری فێركردنی ناوهندی بوورسی بهڵگهبهنرخهكان ڕایگهیاند كهپترله٤٠ ههزار ملیارد تمهن هاتووهتهناو بازاڕی سهرمایهوه‌. لهخۆڕا نییهكهكۆماری ئیسلامی ههزینهی زۆر و قهبارهیهكی گهورهلهتهبلیعات و هێزهدهوڵهتیهكان بۆ داغ كردنی تهنووری بازاڕی بوورس دهخاتهكار.

بهڵام ئهم كارهنهتهنیا ڕهونهقی ئابووریی لێنهكهوتهوهبهڵكوو پاش چهند مانگ وهك بڵقێك تهقیهوهو بوو بههۆی چوونهسهرهوهی زیاتری ڕێژهی تهوهرۆم و ئهگهری لهناوچوونی سهرمایهی گشت ئهو خهڵكهی بردهسهرێ. بهڵام ئهم پارهكهڵانه، دهرفهتێكی گونجاوی بۆ سهرمایهدارانی بهشی خسووسی و دهوڵهتی خوڵقاند تا بهشێكی زۆر لهو پارهیه، لهڕێگهی كڕین و فرۆشتنی زانیاریی ڕانتی لهلایهن بهرپرسانی ڕێكخراوی بوورس، بخهنهگیرفانیانهوه‌. بهرپرسانی سپای پاسداران و بهیتی ڕێبهری و باقیی ناوهندهمهزههبییهكان وهك مافیای ئابووری، لهكڕین و فرۆشتنی زانیاری بهسهرمایهداران، دهستی باڵایان ههیهو لهو ڕێگهیهوهملیاردها تمهن بهتاڵان دهبهن كهئهوهش خۆی بهشێكهلهو پارهیهی كهخهڵك، بهفریو و تهبلیغاتی بهرپرسانی دهوڵهت، هێناویانهتهناو بازاڕی بوورسهوه‌.

ئاشكرا بوو كهئهو گهشهدرۆیینهی بوورس و فریوكاریی بهرپرسانی ڕژیم، چهند مانگ زیاتر خۆناگرێت. بههۆی باروودۆخی قهیراناویی ڕژیم، لهنیوهی دووههمی مانگی گهلاوێژهوه، ئهرزشی سههام لهبازاڕی ئێراندا دابهزی و ئهم ڕهوتهش ههتا ئێستا درێژهی بووه‌. لهو ماوهیهدا دابهزینی دهركهوتهی سههام گهیشتووهتهنزیك ٧٠٠ ههزار یهكهو ئهرزشی تمهن و ئهرزشی سپێردراوهكانی خهڵك تا ٥٠ لهسهد دابهزیوه‌. بێگومان، كۆماری ئیسلامی كهخۆی لهبهردهم داڕمانی ئابووری دایه، وڵامدهرهوهی زهرهر و زیانی ماڵیی ئهو خهڵكهنابێت كهنهختهپهزمهندهكهی خۆیان خستووهتهبازاڕی ڕفێن ڕفێنی دهوڵهت و سهرمایهدارانهوهو یان تهنانهت هێندێكیان پارهیان بۆ قهرز كردووهو ماڵی خۆیانیان بۆ فرۆشتووه‌. لهوهها باروودۆخێكدا، ڕژیم تهنانهت لهپێدانی یهك لهسهد لهسهرچاوهیسندووقی تهوسهعهی میللیبهبورسی بهڵگهبهنرخهكان، بۆ پشتیوانی كردن لهبازاڕ، خۆدهبوێرێ.  ئاشكرایهكهلهو نێوهدا، دۆڕاوهكان،  تهنیا ئهو خهڵكهئاساییهن كهنهختهپاشهكهوتهماڵییهكهی خۆیان، لهپێناو ڕزگاربوون لهتهوهرۆمی هاوسارپساو، دهدهنهدهست ڕانتخۆرانی بازاڕی بوورس.

لهباروودۆخێكدا كهوهزعییهتی ئابووریی كۆماری ئیسلامی بههۆی قهیران، گهمارۆی ئابووری، دزی و گهندهڵیی بهرپرسان و كاربهدهستان و نزیكانی ڕژیم  و ههزینهی كهڵانی زێدهخوازیی ناوچهیی، ڕۆژ بهڕۆژ قهیراناویتر دهبێت، ئامانجێكی دیكهی بهرپرسانی ڕژیم لهفریودانی خهڵك، بۆ سهرمایهگوزاری لهبواری قوماری بورس و فرۆشی بهڵگهی قهرز و سێڵفیی نهوت، دابین كردنی بهشێك لهكهسری بوودجهی دهوڵهتهبۆ لهسهر پێ هێشتنهوهی ئابووریی ڕوو لهداڕمانی ڕژیم،بهههزینهی ئهو خهڵكهی كهنهختهپهزمهندهیهكیان هێشتا بهدهستهوهیه‌. بێگومان، ئهو بهشهلهوخهڵكهی كهداراییهكهیان لهلایهن دهست و پهیوهندهكانی ڕژیم و سهرمایهداران لهناو چووه، بۆ وهرگرتنهوهی مافی خۆیان، ڕێگایهكیان بێجگهلههاوڕێیهتی لهگهڵ كرێكاران و خهڵكی ههژار و پهراوێزنیشین و بێبهشانی شار و گوند، لهپێناو ڕووخاندنی ئهم ڕژیمهدژهمرۆییه كهبهمجۆرهخهڵكی وهگیان هێناوه، نییه‌.