به وته‌ی سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان، زانیارییه‌كانی هێزه هه‌وییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له لایه‌ن گروپێكه‌وه هه‌ك كراوه و زانیارییه‌كان بۆ ئا‌مریكا ڕاگوێزراون.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و گروپه به ناوی “عه‌داڵه‌تی عه‌لی” به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له كاتی ڕوودانی كاره‌ساتی فڕۆكه‌ی ٧٥٢ی ئۆكراینییه‌وه تاكوو ئێستا، به‌رده‌وام بووه له وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری و هه‌ك كردنی ناوه‌نده هه‌واییه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه زانیارییه‌كانی بۆ ئه‌رته‌شی ئا‌مریكا گواستراوه‌ته‌وه. شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوو و به تایبه‌ت له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی‌دا، ئه‌و گروپه باره‌ها ناوه‌نده جیاوازه‌كانی ڕژیمی هه‌ك كردبوو و كۆمه‌ڵێكی به‌رچاو ڤیدیۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به جه‌نایه‌ته‌كانی ڕژیم بڵاو كرده‌وه.
