کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

هاككردنی سایته‌كانی بانكی سپه‌ و سه‌رگه‌ردانی خه‌ڵك

هاككردنی سایته‌كانی بانكی سپه‌ و سه‌رگه‌ردانی خه‌ڵك 2

گرووپیمه‌لی دڕنده‌له‌ ڕاگه‌یاندنێك دا وتی: ژێرخانه‌كانی بانكی سپه‌یان كه‌ سه‌ر به‌ هێزه‌ چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌ هاك كردووه‌.

به‌ وته‌ی هاووڵاتیان، هه‌موو عابربانكه‌كان له‌ كار كه‌وتوون و خه‌ڵك ناتوانن به‌ كارتی بانكی پاره‌ وه‌ر بگرن. نه‌بوونی پاره‌ خه‌ڵكی تووشی ئاسته‌نگی كردووه‌ و سه‌ره‌په‌ره‌ستانی خێزان ناتوانن نان و پێداویستیه‌كانی ژیان بۆ بنه‌ماڵه‌كانیان دابین بكه‌ن. هاوكات به‌شێك له‌ پۆمپ به‌نزینه‌كان كه‌ به‌ كارتی ئه‌و بانكه كار ده‌كه‌ن، له‌ كار كه‌وتوون و شۆفێرانی به‌دوای به‌نزین دا سه‌رگه‌ردانن.