ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، گروپی هاکەر “بڵه‌ک ڕیڤارد” توانییان ماڵپەڕی “ئاژانسی هەواڵی فارس” كه سه‌ر به سپای پاسدارانه ها‌ک بكه‌ن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، گروپی هاکەر “بڵه‌ک ڕیڤارد” توانییان ماڵپەڕی “ئاژانسی هەواڵی فارس” كه سه‌ر به سپای پاسدارانه ها‌ک بكه‌ن و زیاتر لە 250 ترابایت ئێتلاعات لە هەموو سێرڤەرەکان و کۆمپیوتەرەکانی سەر بە دەوڵەت و سپای پاسداران لە ئه‌نجامی هێرشه سایبریه‌كه‌دا لابراون.