ڕۆژی ڕابردوو و بە هۆی بارانی بەخوڕ لە پارێزگای ئیلام، لافاو لە هەندێک ناوچە هەستاوە و بووەتە هۆی تێکچوونی بەشێک لە ژێرخانە بنەڕەتییەکان و ئاڵۆزبوونی ژیانی ڕۆژانەی هاووڵاتیان.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، بارانە بەردەوامەکان بوونەتە هۆی هەستانی لافاو لە ناوچەکانی وەک شیروان، کە بەهۆیەوە گازی گوندەکان بڕاوە و هەروەها زیانێکی بەرچاو بە کشتوکاڵی ناوچەی دێلوران گەیشتووە، کە بەپێی هەندێک هەڵسەنگاندن زیانەکان دەگەنە دەیان ملیار تمەن. لە هەمان کاتدا، بەردەوامبوونی باران و مەترسیی لافاوەکان نیگەرانیی زیاتری سەبارەت بە ئەو ناوچانە کە توانای وڵامدانەوەی خێرایان بە قەیرانەکان نییە، درووست کردووە.
