ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی مانگی پووشپه‌ڕ، به هۆی بارینی باران و هاتنی لافاو له شاری “ژێنگژۆ”ی ناوه‌ندی ئۆستانی “هێنان”ی چین، لانیكه‌م ١٢ كه‌س گیانیان له ده‌ست دا و پتر له ١٠٠ هه‌زار كه‌س ڕاگوێزی ناوچه ئاڕامه‌كان كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، بارینی باران تا ڕاده‌یه‌ك زۆر بوو كه له ماوه‌ی كه‌متر له یه‌ك كاتژمێر، ٢٠ سانتیمیتر ئاو له شه‌قامه‌كان كۆبووه‌وه و ژماره‌یك ئۆتۆمبێل كه‌وتنه سه‌ر ئاو. به هۆی هاتنی لافاو ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتووانی ئه‌و شاره بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێر له وێستگه‌كانی میترۆ و شوێنی كاره‌كانیان گیریان خوارد. جێی ئاماژه‌یه كه له وه‌رزی هاوین دا له ناوچه جیاوازه‌كانی چین لافاو دێت، به‌ڵام به وته‌ی بسپۆڕان چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی شارنشینی و ڕۆژ له دوای ڕۆژ په‌ره‌سه‌ندنی شاره‌كان، بووه‌ته هۆی گۆڕانی كاربه‌ری زه‌ویه‌كان و ڕێژه‌ی هاتنی لافاوی له‌و وڵاته تاڕاده‌یه‌كی به‌رچاو بردۆته سه‌ره‌وه.