به وته‌ی به‌رپرسانی ویلایه‌تی “نوورستان” له ئه‌فغانستان، به هۆی بارینی بارانی توند كه له‌ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه ده‌ستی پێكردووه، لافاوێكی گه‌وره له‌و ویلایه‌ته به‌ڕێكه‌وتووه كه تا ئێستا پتر له ١٠٠ قۆربانی لێكه‌وتووه و به ده‌یان ماڵ و به سه‌دان دۆنم زه‌وی كه‌شاوه‌رزی له ناوچوون.
به پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئه‌فغانستان، هه‌ر چه‌نده لافاوه‌كه له سه‌رانسه‌ری ئه‌و ویلایه‌ته بڵاو بۆته‌وه، به‌ڵام شارۆچكه‌ی “مێهردیش”ی سه‌ر به ولسوالی “كامدیش”، زۆرترین زه‌ره‌ر و زیانی به‌ر كه‌وتووه. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی له‌و ویلایه‌ته، پتر له ٣٠٠ ماڵ زیانیان به‌ر كه‌وتووه و لانیكه‌م ٨٠ ماڵ به ته‌واوی ڕووخاون و چاره‌نووسی ١٥٠ كه‌س نادیاره. جێی ئاماژه‌یه كه ئه‌و لافاوه بۆته هۆی سه‌رگه‌ردانی و ئاواره‌یی سه‌دان كه‌س له دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه.