کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هاتنی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شارەکانی باکووری کوردستان

هاتنی بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە شارەکانی باکووری کوردستان 2

رۆژی ڕابردوو، لە چەند شاری باکووری کوردستان، بوومەلەرزەیەکی بەهێز هاتووە و بووەتە هۆی زیانێکی ماددی زۆر.

بە پێی دوایین زانیارییەکان، ئەو بوومەلەرزە کاتژمێر 10 :40 خولەکی پێش نیوەڕۆ بە ڕێژەی 5.4 پلە روویدا کە سەرچاوەکەی شاری ئورفای باکووری کوردستان بووە، بەڵام لە شارەکانی دیکە وەک ئامەد، مێردین، سێرت، شرناخ، غازی عەنتاب، مەڵاتیا و چەند ناوچەیەکی دیکە هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە. شایانی باسە کە تا کاتی دارشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەکی روون سەبارەت بە ئاستی زیانەکان بڵاو نەبووە.