شنبه – ۱۵ تیر – ۱۳۹۸ , 06 – 07 – 2019
ڕۆژی شه‌ممه ١٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، لە ویلایەتى کالیفۆرنیای ئەمریکا بوومەلەرزەیەکی بەهێز بە پلەی ٧ و ١ به پێوری ڕیشتێر ڕوویدا و به‌هۆیه‌وه زیانێكی ماددی زۆر به ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ئەمریکا، بەرەبەیانى ڕۆژی شەممە بوومەلەرزەیه‌ك بە پلەی ٧ و ١ ڕیشتێر ڕوویداوە و دواتریش پێنج بوومەلەرزەى بچوکتر هاتووه و زیانی مادەی و گیانی لێکەوتووەتەوە. شایانی باسه بوومەلەرزەکە بە دوری ١٦کیلۆمیتر باشووری کالیفۆرنیای هەژاندووە و چەندین خانوو و بینا روخاون و هه‌تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه زیانه گیانییه‌كانی ئه‌م ڕووداوه نه‌خراونه‌ته ڕوو. جێگه‌ی ئاماژه‌یه ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٣ی مانگی پووشپه‌ڕیش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به پله‌ی ٦ و ٤ ڕیشتێر له‌و ناوچه‌یه هاتبوو و بووه هۆی ترس و دڵه ڕاوكێ له ناو دانیشتووانی ناوچه‌كه.