كاربه‌ده‌ستانی ئێلسالوادۆر ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان ڕایانگه‌یاند كه له ئه‌نجامی هاتنی باهۆزی ئۆستوایی “ئاماندا” لانیكه‌م ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه.
به‌وته‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئێلسالوادۆر، باهۆزی ئاماندا بووه‌ته‌هۆی هه‌ستانی لافاو و ڕۆچوونی زه‌وی له‌م وڵاته و به‌هۆیه‌وه هه‌تا ئێستا، ١٤ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. شایانی باسه، له‌ئه‌نجامی ڕوودانی ئه‌م باهۆزه، دۆخی نائاسایی له بۆ ماوه‌ی ١٥ ڕۆژ له‌م وڵاته ڕاگه‌یه‌ندراوه. شایانی باسه، به‌هۆی ئه‌م تووفانه به هه‌زاران كه‌س به‌هۆی داڕمانی ماڵه‌كانیان ئاواره بوون.