کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

هاتنه‌ده‌نگی باوكی “مه‌هسا” له‌ سه‌ر چه‌واشه‌كارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی

هاتنه‌ده‌نگی باوكی مه‌هسا له‌ سه‌ر چه‌واشه‌كارییه‌كانی كۆماری ئیسلامی

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٧ی مانگی خه‌رمانان، باوكی “مه‌هسا ئه‌مینی” پاش لێدوانی به‌رپرسانی ڕژیم له‌سه‌ر توندووتیژی نه‌كردنی گه‌شتی ئێرشاد و نه‌خۆشی زه‌مینه‌یی “مه‌هسا“، هاته‌ ده‌نگ و به‌رپرسانی ڕژیمی به‌درۆ خسته‌وه‌ و ڕایگه‌یاند: كچه‌كه‌ی ته‌ندرووست بووه‌ و هیچ نه‌خۆشییه‌كی زه‌مینه‌یی نه‌بووه‌ و به‌ ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ كوژراوه‌.

“ئه‌مجه‌د ئه‌مینی” باوكی “مه‌هسا” له‌ وتوووێژێكدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی “میهه‌ن” ڕایگه‌یاند: كچه‌كه‌ی هیچ نه‌خۆشییه‌كی زه‌مینه‌یی نه‌بووه‌ و به‌رپرسانی ڕژیم ئه‌بێ شه‌رم بكه‌ن و چه‌واشه‌كارییه‌كانیان بۆ خه‌ڵكی ئاگای ئێران و كوردستان هیچ بایه‌خێكی نییه‌ و ئێمه‌ له‌ داخوازییه‌كانمان پاشگه‌ز نابینه‌وه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی، “مه‌هسا” نه‌ نه‌خۆشی دڵی هه‌بووه‌ و نه‌ نه‌خۆشی سه‌رع و ئه‌و گرته‌ویدیۆیه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیمه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، پارچه‌پارچه‌ لكێندراوه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ و ڕاستیه‌كان ده‌شارێته‌وه‌.