دەیان کرێکاری کارخانەی داروگەری تاران سەرەڕای چاوەڕوانی بۆ درانی چوار مانگ حەقدەسته دواخراوەکانیان تائێستا جەژنانەکانیشیان پێ نەدراوە.
ئەم کرێکارانه دەڵێن ئەم دواخرانه قورساێەکی زوری خستووەتە سەر ژیانی خۆیان و خێزانەکانیان و هەر رۆژ دۆخەکەیان دژوارتر دەبێت. ئەوان پێشتر هۆشداریان داوە و وتوویانە ئەگەر وەڵامی داواکارییەکانیان نەدرێتەوە دۆخەکەیان خراپتر دەبێت، بەڵام تائێستا هیچ هەوڵێکی کارساز بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە نەدراوە. هەروەها ئەم کرێکارانه ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم بارودۆخە نوێ نییە و پێشتریش ئەم کێشەیان هەبووە.
