قوتابیانی گوند و ناوچە پەراوێزخراوەکانی بەلووچستان، ژووری خوێندن، تەختەی ڕەش، مێز و کورسیان نییە و موعه‌لیمه‌كانیان ناچارن لە دەرەوە ڕاهێنانیان پێ بكه‌ن.
بە پێی ڕاپۆرتی حال وەش، گوندی هیمەت ئابادی سەر بە شاری کونارەک، ته‌نها یه‌ك قوتابخانه‌ی هه‌یه و لەم قوتابخانەدا، تەنها یەک ژوور بۆ قوتابیانی شەش پۆلی سەرەتایی دابین كراوه. به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكانات، قوتابیەکان ناچارن لە گەرمای سەرووی ٤٠ پله‌یی دا لە دەرەوە ڕاهێنان بکەن. به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی به‌لووچ، قوتابخانەکانی پارێزگای سیستان و بەلووچستان به شێوه‌ی نایاسیی پاره‌یان لە قوتابیان و بنه‌ماڵه‌كانیان وەرگرتووە، له‌حاڵێكدا زیاتر لە 148 هەزار قوتابی ئەو پارێزگایە به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌سكورتی بنه‌ماڵه‌كانیان وازیان لە خوێندن هێناوە.