کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

نیگەرانی هاووڵاتییانی شاری مێهران لە به‌رانبه‌ر دۆخی ناتەندرووستی کەش و هەوای ئەو شارە

نیگەرانی هاووڵاتییانی شاری مێهران لە به‌رانبه‌ر دۆخی ناتەندرووستی

مەجید بیگلەریانبەڕێوبەری ناوەندی قەیرانەکانی ئوستانی ئیلام ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند، بەهۆی هاتنی شەپۆلی نوێی خۆڵبارینەوە ئوستانی ئیلام بەگشتی لە دۆخێکی خراپدا بەسەر دەبات و ئاستی پیسبوونی هەوای شاری مێهرانیش بۆ ٢ هەزار و ٦٨٧ میکرۆگرام لە مەترێکی چوارگۆشەدا تۆمار کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ئەو ڕێژە لە پیسبوونی هەوای شاری مێهران ١٧ بەرانبەر زیاتره‌ لە حاڵەتی ئاسایی و شاری ئەیوانیش بە تۆمار کردنی ٦١٥ میکرۆگرام لە مەترێکی چوارگۆشەدا بە دووهەم شاری ئەو ئوستانە دادەنرێت کە کەش و هەوایەکی ناتەندرووستیان هەیە و ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری لای دانیشتووانی ئەو دوو شارەدا درووست کردووە.