بهپێی ڕاپۆرتهكان، چالاکانی مەدەنی مەریوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بڵاوکردنەوەی پۆستگەلێک سەبارەت بە بارودۆخی تەندروستیی “ئارام فەتحی”، چالاکی مەدەنیی دەستبەسەرکراو، نیگەرانیی خۆیان دربڕی.
بە وتەی چالاکانی مەدەنیی مەریوان، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەرکرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نییە و تەندروستیی ناوبراو بەهۆی نەخۆشیی “ڕۆماتیسم”ەوە لە مەترسیدایە و دەبێ بەردەوام سەردانی دوکتور بکات و لەژێر چاودێریی پزیشکیدا بێت. چالاکانی مەدەنیی مەریوان وێڕای مەحکوومکردنی دەستبەسەرکردنی “ئارام فەتحی”، ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسداران بە بەرپرسی پاراستنی گیانی ئەو چالاکە مەدەنییە دەزانن. جێگهی ئاماژهیه، ڕۆژی شەممە ١٤ی بەفرانبار، “ئارام فەتحی”، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری مەریوان، لە لایەن ڕێکخراوی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرابوو.