وته‌بێژی كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به بارودۆخی به‌ندكراوان له جیهان به‌تایبه‌ت له ئێران به‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا نیگه‌رانی ده‌ربڕیوه.
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویتێرز، وته‌بێژی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕایگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا چه‌ندین ڕاپۆرت سه‌باره‌ت به ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراوان له زیندانه‌كانی ئێران بڵاوكراوه‌ته‌وه. به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، شه‌پۆلی ڕاپه‌ڕینی به‌ندكراون له زیندانه‌كانی ئێران له ڕێكه‌وتی ٢٩ی ڕه‌شه‌ممه له زیندانی پارسیلۆنی خۆڕه‌م ئاباد ده‌ستی پێكرد و پاشان به‌ندكراوانی زیندانی سه‌قز به‌هۆی نه‌بوونی ئیمكاناتی پێشگیرانه له‌ناو زیندان ده‌ستیاندایه ڕاپه‌ڕین. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه دوابه‌دوای ئه‌مانه به‌ندكراوانی زیندانه‌كانی، شیراز، ته‌ورێز، تاران، ئه‌هواز، هه‌مه‌دان، ئه‌لیگوده‌رز و مهاباد، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ده‌ستیاندایه ڕاپه‌ڕین.