
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی له بهیاننامهیهكدا وێڕای دهربڕینی نیگهرانی خۆی، داوای لە بەرپرسانی ئێرانی کردووە کە بەپەلە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی چوار بهندكراوی سیاسیی مهحكووم به ئێعدام به ناوهكانی “حسێن سیلاوی، عەلی خوسرەوی، ناسر خەفاجی و هیدایەت عەبدووڵڵاپوور” کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە ئاشکرا بکات.
لە بەشیک لهم بەیاننامەدا هاتووە، سڵ کردنی بەرپرسانی ئێران لە دانی زانیاری لەسەر چارەنووسی ئەو بەندکراوانە بە بنەماڵەکانیان، دڵرەقانە و نامرۆڤانەیە و دەیسەلمێنی ئێران بەتەمایە ئەوان بێ سەروشوێن بکات کە بە پێی یاسای نێودەوڵەتی تاوانە. لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە، بەرپرسانی ئێرانی دەبێت بەپەلە ئازاردانی بنەماڵەی ئەو بەندکراوانە بوەستێنێ و دەستبەجێ شوێنی ڕاگیرانی بەندکراوان بە بنەماڵەکانیان ڕابگەیێنێت و هەر پیلانێک بۆ بەڕێوەبردنی حوکمی سێدارەیان ڕابگرێت و پهروهندهکانیان دووبارە بخرێتەوە گڕ.
