رێکخراوی تەندروستی جیهانیی نیگەرانی خۆی له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ژماره‌ی قوربانییان له‌ناو پزیشكان و په‌ره‌ستاران كه تووشی كۆرۆنا بوون ده‌ربڕی.
بەڕێوبەرى رێکخراوى تەندروستى جیهانیى، نیگەرانیى خۆى نیشاندا لە بڵاو بونەوەى ویرووسی کۆرۆنا لە ناو پزیشکان و کارمەندانى تەندورستى و رایگەیاند: لە هه‌ندێ له وڵاتان ١٠ له‌سه‌دی پزیشکان و کارمەندانی کەرتى تەندروستى توشى ویرووسی کۆرۆنا بوون و بەشێکیشیان گیانیان له‌ده‌ستداوه. بەپێى راپۆرتى رێکخراوى تەندروستى جیهانیی، لەماوەى رابردوودا به‌هۆی تووشبون بهویرووسی كۆرۆنا نزیکەی ٢٠٠ پزیشک لە جیهاندا گیانیان له‌ده‌ستداوه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه كه لە وڵاتى میسریش کە ئه‌م ویرووسه چەند رۆژێکە بەخێرایی بڵاوبووه‌ته‌وه، ٤٣ پزیشک و کارمەندی تەندروستى توشى کۆرۆنا بوون. جگە لە پزیشکان، کارمەندانی کەرتى تەندروستی لە پەرستاران و یاریدەدەرانى پزیشک و فەرمانبەرانى دیکەى کەرتەکە، لە ریزى یەکەمى مەترسی توشبوون بە کۆرۆنادان.