ناسر كەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕژیمی ئێران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە دەنگۆی پێدانی سیستمی بەرگریی ئاسمانی بە هەرێمی كوردستان لەلایەن ئەمریكاوە نیگهرانی دهربڕی و داوای له بهرپرسانی حكوومهتی ههرێمی كوردستان كرد ئهو بابهته ڕوون بكهنهوه.
“ناسر كهنعانی” ڕایگهیاند: لەسەر بنەمای پەیوەندی باشی هاوسێیەتی لە نێوان هەردوو حكومەتی ئێران و عێراق و هاوكات لەسەر بنەمای رێككەوتنی ئەمنیی نێوان هەردوو وڵات، چاوەڕوان دەكەین حكومەتی عێراق لەو چوارچێوەیەدا كاربكات و بەرپرسانی هەرێمی كوردستانیش بەرپرسانە مامەڵە بكەن و پارێزگاری لە سیاسەتی هاوسێیەتی لەگەڵ ئێران بكەن. بەرپرسانی هەرێمی كوردستان دەبێت لەبارەی پێدانی سیستمی بەرگری ئاسمانی ئەمریكاوە رونكردنەوە بدەن و دەبێت بزانین رونكردنەوەی ئەوان لەمبارەوە چییە.
