کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

نیگه‌رانی چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناڕوونی هاجه‌ر سه‌عیدی له‌ زیندانی سنه‌

نیگه‌رانی چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به‌ دۆخی ناڕوونی هاجه‌ر سه‌عیدی

هاجه‌ر سه‌عیدی چالاكی كرێكاری ڕاگیراو له‌ زیندانی سنه‌ وێڕای ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستی له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان و پارێزه‌ی سه‌ربه‌خۆ بێبه‌ش كراوه‌ و چاره‌نووسی به‌ ناڕوونی ماوه‌ته‌وه‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، به‌رپرسانی زیندانی سنه‌ هاجه‌ر سه‌عیدیان له‌ به‌ندی تاوانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كانوونی چاكسازی و په‌روه‌رده‌ ڕاگرتووه‌. ناوبراو نه‌خۆشی دڵ و سییه‌كانی هه‌یه‌ و پێویستی به‌ ده‌رمان له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ری كراوه‌. هاجه‌ر سه‌عیدی له‌ ڕێكه‌وتی ٢٨ی گوڵانی ١٤٠٢ هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كرێكاری شاری سنه‌ كاتێك سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی هوومه‌ن عه‌بدۆڵڵاهی له‌ گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینایان كردبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.