كۆمیته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاگه‌یاندنێك دا نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به حوكمی ئێعدامی وریشه مورادی ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ئه‌و سزا نامرۆڤانه‌یه بوو.
له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه دا هاتووه، ئه‌مه سێهه‌مین ژنی چالاكوانه كه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامییه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم ده‌كرێت و ئه‌بێ به‌رپرسانی ڕژیم كۆتایی به پێشێكارییهكانیان له بواری مافی مرۆڤ دا بێنن و وێڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وی سزای ئێعدامی په‌خشان عه‌زیزی، وریشه مورادی، ئه دوو به‌ندكراوه سیاسییه و شه‌ریفه محه‌ممه‌دی ئازاد بكه‌ن. جێگای ئاماژه‌یه كه كه‌یوان عه‌زیزی و ئه‌میر سه‌جادی دوو پارێزه‌ری وریشه مورادی ڕۆژی ڕابردوو ڕایانگه‌یاندووه كه په‌روه‌نده‌ی ئه‌و چالاكوانه كه‌م و كورتی زۆره و داوای پێداچوونه‌وه به دۆسیه‌كه‌یان كردووه، ئه‌وان هیواداران كه دیوانی باڵای وڵات به له‌به‌رچاوگرتنی كه‌م و كورتییه‌كانی ئه‌و په‌روه‌نده‌یه، حوكمی ئێعدامی وریشه هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه.