به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، خانه‌نشینكراوانی كوردستان سه‌باره‌ت به گۆڕانی شێوه‌ی حیسابكردنی بنه‌مای حه‌قده‌ست له‌لایه‌ن ته‌ئمیین ئیجتیماعی نیگه‌رانن و داوای سه‌ره‌نج دان به كێشه و گرفته‌كانیان ده‌كه‌ن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، بڕیاره گوڕانكاری به سه‌ر بنه‌مای پێدانی حه‌قده‌ستی خانه‌نشینكراوان له‌لایه‌ن ته‌ئمیین ئیجتیماعییه‌وه بێت و ئه‌گه‌ر گه‌ڵاڵه‌كه په‌سه‌ند بكرێت، مامناوه‌ندی حه‌قده‌ستی وه‌رگیراو له ساڵی ١٤٠٥ی هه‌تاوی، له ٢٤ مانگه‌وه بۆ ٣١ مانگ زیاد ده‌كرێت. ڕێكخراوی ته‌ئمیین ئیجتیماعی قه‌ناعه‌تی به‌وه‌ش نه‌كردووه و ڕایگه‌یاندووه كه له ١٤٠٥وه هه‌ر ساڵ مانگێك به مامناوه‌ندی حه‌قده‌ستی وه‌رگیراوی خانه‌نشینكراوان ئیزافه ده‌كرێت. بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه نیگه‌رانی لای خانه‌نشینكراوانی كوردستان و ئێران ساز كردووه و ناڕازیان ده‌ڵێن: خانه‌نشینكراوان له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین و ده‌وڵه‌ت له جیاتی زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ده‌یه‌وێت حه‌قده‌ست و مه‌زایا كه‌م بكاته‌وه و له‌و ڕێگه‌وه نایه‌كسانی سندووقه‌كانی قه‌ره‌بوو بكاته‌وه.