ڕۆژی دووشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی كوردستانی ئێران به‌ناوه‌كانی “موحسین مه‌زڵووم“، “هه‌ژیر فه‌رامه‌رزی“، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “پژمان فاتحی“، بۆ به‌دواداچوونی چاره‌نووسی ڕۆڵه‌كانیان سه‌ردانی ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیمیان كرد به‌ڵام هیچ وڵامێكیان وه‌رنه‌گرتووه.
ڕۆژی ١ی مانگی گه‌لاوێژ، چوار ئه‌ندامی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕانی كوردستانی ئێران به‌ناوه‌كانی “موحسین مه‌زڵووم“، “هه‌ژیر فه‌رامه‌رزی“، “وه‌فا ئازه‌ربار” و “پژمان فاتحی“، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رك و چالاكی ته‌شكیلاتی سه‌ردانی ناوچه سنوورییه‌كانی ورمێ‌یان كرد به‌ڵام كه‌وتنه بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ده‌ستبه‌سه‌ركران. سه‌ره‌ڕای چه‌ندین جار سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كانیان بۆ ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم له‌شاری ورمێ، هیچ زانیارییه‌كیان له‌سه‌ر چاره‌نووسیان ده‌ست نه‌كه‌وتووه و ئێستا نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ڕۆڵه‌كانیانن.