نائۆمی كۆهلێر خۆشكی بچووكی سیسیل كۆهلێر، شارومه‌ندی فه‌ڕانسه‌وی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له كاردانه‌وه به‌رانبه‌ر به هێرشی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر ئه‌و زیندانه ڕایگه‌یاند: هێرشه‌كانی ئیسڕائیل مه‌حكوومه و گیانی به‌ندكرانی خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
نائۆمی كۆهلێر هه‌روه‌ها وتی: ئه‌مه خراپترین ڕووداوه كه ڕووی داوه و تاوانی جه‌نگییه، هیچ زانیارییه‌كمان له سه‌ر ته‌ندرووستی به‌ندكراوان نییه، ده‌وڵه‌تی فه‌ڕانسه ئه‌بێ ئه‌و هێرشانه به توندترین شێوه ئیدانه بكات و هه‌وڵ بدات به‌ندكراوانی فه‌ڕانسه‌وی بگه‌ڕێنێته‌وه وڵات. ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه هه‌ر دوو ڕژیمی فاشیستی ئیسڕائیل و ئێران دژی ئازادین و گاڵته به گیانی به‌ندكراوان ده‌كه‌ن. گیانی به‌ندكراوان له مه‌ترسی دایه و جیهان نابێت له ئاست ئه‌و باروودۆخه بێدنگ بێت.