“سامان یاسین” هونه‌رمه‌ندی بواری ڕه‌پ و خه‌ڵكی كرماشان كه له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به موحاره‌به مه‌حكووم كرابوو، سامان بیلاته‌كلیف له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ماوه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كه‌ی نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون.
“سامان یاسین” ڕۆژی ١٠ ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١ له هێرشی هێزه حكوومه‌تیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی له شاری تاران ده‌ستبه‌سه‌ر و هه‌ندێك له كه‌لووپه‌له‌كانی زه‌وت و كه‌ره‌سته‌ی نێو ماڵه‌كه‌ی تێك درا. ناوبراو له ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه درا تاكوو دان به هه‌بوونی چه‌ك له ماڵه‌كه‌ی دا بنێت به‌ڵام “سامان” به‌رده‌وام ئه‌و تۆمه‌ته بێ بنه‌مایانه‌ی ڕه‌د كرده‌وه. “سامان یاسین” سه‌ره‌تا له زیندانی تارانی گه‌وره دا به‌ند كرا و دواجار بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا و پاش پێنج مانگ گوازرایه‌وه بۆ زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج. ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه به موحاره‌به و ئێعدام مه‌حكووم كرا به‌ڵام ئه‌و حوكمه له دیوانی باڵای وڵات ڕه‌د كرایه‌وه و ئێستا چاوه‌ڕێی ڕوون بوونه‌وه‌ی چاره‌نووسیه‌تی.
