ڕۆژی سێشه‌ممه ٣ی پووشپه‌ڕ، ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین بۆ تیپی ٢ی زیندانی تارانی گه‌وره گوازرایه‌وه و ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی سزای سێداره‌ی له ئارادایه.
ئه‌حمه‌دڕه‌زا جه‌لالی پزیشكی دانیشتووی وڵاتی سوید پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌تی “سیخوڕی بۆ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم كرا. پاش هێرشه‌كه‌ی ئیسڕائیل بۆ سه‌ر زیندانی ئێڤین، ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی سیاسی دیكه به‌ندیخانه‌ی ئێڤین بۆ زیندانی تارانی گه‌وره ڕاگوێزرا و ئه‌گه‌ری هه‌یه سزاكه‌ی جێبه‌جێ بكرێت.