به‌پێی ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان، سه‌رۆك كۆماری عێراق، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی ڕێبه‌ندان، حوكمی ئێعدامی ٣٤٠ كه‌سی به تاوانی “تیرۆریسم” و باقیی تاوانه‌كانی دیكه، نیهایی كرد.
ئه‌م هه‌واڵه سێ ڕۆژ پاش ئه‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه كه به‌هۆی هێرشی خۆكوژیی گرووپی تیرۆریستیی داعش، لانیكه‌م ٣٢ هاووڵاتیی مه‌ده‌نی گیانیان له‌ده‌ست دا و ١١٠ كه‌سی دیكه‌ش له ناوه‌ندی به‌غدا بریندار بوون. له هه‌مان حاڵ‌دا به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان، ڕێكخراوی چاوه‌دێریی مافی مرۆڤ ده‌ركردنی حوكمی به‌كۆمه‌ڵی ئێعدامی بۆ ئه‌م كه‌سانه به “هۆكاری سیاسیی” پێناسه كردووه. شۆرای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتی مانگی نوامبریدا نووسیی: “به‌رپرسانی عێراقی له مانگه‌كانی ئۆكتۆبر و نوامبر، ٤٢ به‌ندكراویان له زیندانی ناوه‌ندیی ناسریه ئێعدام كردووه و ئه‌م كرده‌وه‌یه به‌ڕواڵه‌ت به‌شێكه له پڕۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌تر بۆ ئێعدام كردنی گشت كه‌سانێك كه له ڕیزی ئێعدام دان”.