به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێرییه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی مانگی پووشپه‌ڕ لانیكه‌م ٤٣ په‌نابه‌ر كه ویستبوویان له لیبییه‌وه و به تێپه‌ڕبوون له ده‌ریای مه‌دیته‌رانه خۆیان بگه‌یه‌ننه ئیتالیا، به‌هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌مه‌كه‌یان له ئاوه‌كانی نزیك توونێس نوقم بوون. شایه‌دحاڵان وتوویانه كه به‌له‌می بادیی ئه‌م په‌ناخوازانه كه به زه‌حمه‌ت جێگای ٥٠ كه‌سی ده‌بۆوه، ١٢٧ كه‌سی سوار كرابوو. ده‌وڵه‌تی توونێس ڕایگه‌یاندووه كه هێزه ده‌ریاییه‌كانی ئه‌م وڵاته ٨٤ كه‌سیان ڕزگار كردووه. له ماوه‌ی مانگه‌كانی ڕابردوودا شایه‌دی چه‌ندین ڕووداوی له‌مجۆره بووین و ته‌نیا له‌مساڵدا ژماره‌ی قوربانییان لانیكه‌م ٦٣٢ كه‌س بووه. له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا، سه‌دان هه‌زار كه‌س بۆ ڕاكردن له هه‌ژاری و نائه‌منی و دیكتاتۆری و سه‌ركوت له وڵاته‌كه‌یان، بۆ گه‌یشتن به ئۆرووپا له ڕێگه‌ی مه‌دیته‌رانه‌وه، گیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یان خستووه‌ته مه‌ترسییه‌وه.
له‌م دوایانه‌دا كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕاپۆرتێكی دڵته‌زێنی له هۆكاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری نوقم بووان له مه‌دیته‌رانه بڵاوكردووه‌ته‌وه. ئه‌م ڕاپۆرته به‌ڕواڵه‌ت له‌گه‌ڵ بایكۆتی هه‌واڵنێریی ده‌وڵه‌تانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا به‌ره‌وڕوو بۆوه و ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رینی نه‌بوو. له‌م ڕاپۆرته‌دا له‌ژێرناوی “بایه‌خ نه‌دانی كوشنده” هاتووه كه:
“نه‌پاراستنی په‌نابه‌ران له به‌رامبه‌ر شه‌پۆله‌كانی ده‌ریا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به هه‌ڵكه‌وت نییه، به‌ڵكوو ئه‌م باروودۆخه له ئاكامی بڕیاری دیاریكراوی سیاسی و هاوئاهه‌نگی نێوان لیبی، وڵاتانی ئه‌ندامی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، ناوه‌نده ده‌وڵه‌تییه‌كان و كه‌سایه‌تییه ده‌ست ڕۆیشتووه‌كانی دیكه پێكهاتووه. هێزه ده‌ریاییه‌كانی وڵاتانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا، داوای یارمه‌تیی به‌له‌می په‌نابه‌ران وڵام ناده‌نه‌وه و له كه‌سانی یارمه‌تیده‌ر كه به نیازبوون كۆچبه‌ران ڕزگار بكه‌ن، ڕێگرییان كردووه.”
له درێژه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا نه ته‌نیا به‌رنامه‌ی ڕه‌سمیی ئۆپراسیۆنی گه‌ڕان و ڕزگار كردنی ڕاگرت، به‌ڵكوو هێندێك له وڵاتانی ئه‌ندام، له هه‌وڵی ڕێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كان بۆ ڕزگاركردنی كۆچبه‌رانێك كه له مه‌ترسیدابوون، ڕێگرییان كرد. ئه‌وان كه‌شتیی ئه‌م یارمه‌تیده‌رانه‌یان ڕاگرت و ئه‌وانیان خسته ژێر به‌دواداچوونی یاساییه‌وه. له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه كه زۆرجار دیتراوه كه هێلیكۆپتێره‌كانی یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا به‌سه‌ر سه‌ری به‌له‌می په‌ناخوزاندا سووڕاونه‌ته‌وه و هه‌وڵیان داوه بۆ لێوارئاوه‌كانی لیبی بیانگه‌ڕێننه‌وه. هاوكات به‌له‌مه‌كانی گه‌شت لێدانی لیبیش به‌ره‌و په‌ناخوازان ته‌قه ده‌كه‌ن. به‌مجۆره باروودۆخێك ده‌خوڵقێ كه ئه‌م ڕاپۆرته ناوی ناوه: “تراژێدیی مرۆیی له پانتاییه‌كی به‌ریندا”. “میشێل باچله”، كۆمیساری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ كه تراژێدیی واقعی ئه‌وه‌یه كه له زۆر حاڵه‌تدا ده‌كرێ له مه‌رگ له‌ناو ده‌ریای مه‌دیته‌رانه‌دا ڕێگری بكرێت، به‌ڵام به‌ئانقه‌ست ئه‌م كاره ئه‌نجام نادرێت و له‌به‌رچاوی مه‌ئمووره‌كان، ئه‌و ئینسانانه‌ی كه پێویستیان به یارمه‌تییه، نوقم ده‌بن.
یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا بۆ ڕێگری له هاتنی په‌نابه‌ران گه‌لێك “ڕێگاچاره”ی گرتووه‌به‌ر كه یه‌ك له یه‌ك دژه مرۆییترن.
یه‌كه‌م، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كه لێیه‌وه هاتوون. پتر له ٩٠ له‌سه‌دی په‌نابه‌ران له ناوچه شه‌ڕلێدراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاوه دێن. ئه‌وان له وڵاتی خۆشیان هه‌م ئاواره و هه‌م بێ سه‌رپه‌نا بوون. گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه به مانای ناردنه‌وه‌یان به‌ره‌و ئامێزی مه‌رگه. ئایا وڵاتانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داری و له‌وانه ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی، به‌ڕاستی ده‌توانن حاشا له به‌رپرسایه‌تیی خۆیان به نیسبه‌ت هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕی ڕاسته‌وخۆ و یان نیابه‌تی، له شوێنه جۆراوجۆره‌كانی جیهان، له‌وانه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا، بكه‌ن؟ داگیركه‌رانی ئۆرووپایی تا توانییان سه‌روه‌ته سرووشتیه‌كانی ئه‌فریقایان تاڵان كرد و كاتێكیش له‌وێ ڕۆیشتن، له پاش خۆیان، به‌ده‌یان ئازاری به‌ژانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ناكۆكیی تایفی و قه‌بیله‌یی و ئایینیان به‌جێ هێشت. تا توانییان له ڕێگه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی هێزی كاری هه‌رزانی ئه‌وان، له وڵاتانی ئۆرووپایی سه‌رمایه‌یان كه‌ڵه‌كه كرد، به‌ڵام ده‌وڵه‌تانی ئه‌مڕۆیان، كه له‌ژێر سێبه‌ری سه‌روه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌رانی پێشوودا، پاڵیان داوه‌ته‌وه، له پێناو ئه‌و باروودۆخه فه‌لاكه‌تباره‌ی كه به‌سه‌ر ژیانی ئه‌م خه‌ڵكه‌یان دا سه‌پاندووه، هیچ به‌رپرسایه‌تییه‌ك ناگرنه ئه‌ستۆ. ئه‌وه‌ش له حاڵێكدا كه ئێستاش به‌رده‌وام سه‌روه‌تی خه‌ڵكی ئه‌م قاڕه‌یه به‌ره‌و ئۆرووپا به‌ڕێوه‌یه.
دووهه‌م، توندكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژه‌په‌نابه‌ری له وڵاتانی ئۆرووپایی. له ڕاستیدا په‌سندكردنی په‌یتا په‌یتای یاسای دژه‌په‌نابه‌ری له ئۆرووپا ته‌نیا به‌رۆكی په‌نابه‌ران ناگرێت. ئه‌م یاسایانه و ئه‌م سیاسه‌تانه له هه‌مان حاڵ‌دا ئه‌م وڵاتانه له بواری ئه‌خلاقیشه‌وه به‌ره‌و دواوه ده‌بات. ئه‌م هه‌ڵوێستگیرییه ڕێگا بۆ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی حیزبی ده‌ستی ڕاستیتر خۆش ده‌كات. به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی ئه‌م حیزبانه‌ش به مانای ئه‌وه‌یه كه له هه‌نگاوه‌كانی دواتردا هێرش ده‌كرێته سه‌ر هه‌موو ده‌ستكه‌وتێكی پێشڕه‌و و ئینسانی له بواری كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری و سیاسی كه له ماوه‌ی ساڵه‌ها خه‌باتی چینی كرێكار به‌سه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كاندا سه‌پاوه. ده‌وڵه‌تانی ئۆرووپایی ئه‌گه‌ر له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌م سیاسه‌تانه‌دا سه‌ركه‌وتوو بن، مرۆڤایه‌تی له خودی ئه‌م وڵاتانه‌ش ده‌كه‌نه قوربانی.
سێهه‌م، به‌ستنی سنووره‌كان و سنوورداركردنی ئۆپراسیۆنی ڕزگار كردنی ده‌ریایی به‌و ده‌لیله كه گۆیا ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه ده‌بێته هانده‌ری كۆچبه‌رانی تازه. هه‌روه‌ك له ڕاپۆرتی كۆمیساریای باڵای په‌نابه‌رانیشدا هاتووه، یه‌كیه‌تیی ئۆرووپا به پێی قه‌رارێكی په‌سندكراو و ڕه‌سمی بڕیاری داوه كه ئۆپراسیۆنی ڕزگار كردنی په‌نابه‌ران سنووردار بكات. دژه‌مرۆیی بوون و جه‌نایه‌تكارانه بوونی ئه‌م بۆچوون و سیاسه‌ته، گومان هه‌ڵنه‌گره. ناوه ده‌ریایی و ئاسمانییه‌كانی ئۆرووپای ته‌یار به پێشكه‌وتووترین تێكنۆلۆژیی ئه‌م سه‌رده‌مه، ده‌توانن بست به بستی ده‌ریای مه‌دیته‌رانه كۆنتڕۆڵ بكه‌ن. ئه‌وان ده‌توانن هه‌موو به‌له‌مێك له شوێنی وه‌ڕێكه‌وتنیه‌وه تا گه‌یشتن به شوێنی مه‌به‌ست، به‌وردی چاوه‌دێری بكه‌ن و به‌ر له‌وه‌یكه نوقم بوون هه‌ڕه‌شه‌یان لێبكات، ڕزگاریان بكه‌ن. به‌ڵام ئه‌وان ئه‌م توانایه، به‌ئه‌نقه‌ست، بۆ ده‌رباز كردنی گیانی په‌نابه‌ران به‌كار ناهێنن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیانووی یه‌كجار ناڕه‌وای ئه‌وان بۆ سنوورداركردنی ئۆپراسیۆنی ڕزگار كردن به‌ئامانجی ڕێگری له چوونی په‌نابه‌ران بۆ ئۆرووپا قه‌بووڵ بكه‌ین، دیسان واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه له‌م ڕێگه‌وه ناكرێ به‌ر به شه‌پۆلی په‌نابه‌رانێك كه له چنگ مه‌رگ و هه‌ژاری ڕایانكردووه، بگیرێت. سنووردار كردنی ئۆپراسیۆنی ڕزگار كردن نه‌ته‌نیا شه‌پۆلی كۆچكردنی كه‌م نه‌كردووه‌ته‌وه به‌ڵكوو ته‌نیا چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رچاوی گیان له‌ده‌ست دانی كۆچبه‌ران و په‌نابه‌رانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
پێویسته به پشت به‌ستن به بیروڕای گشتیی پێشڕه‌و و مرۆڤدۆست و هێزه خه‌باتكاره‌كانی وڵاتانی پێشكه‌وتووی سه‌رمایه‌داریی، ده‌وڵه‌تانی ڕۆژئاوا ناچار بكرێن تا ڕێز له مافی ئاواره‌كان و په‌نابه‌ران بگرن. پێویسته خه‌بات بۆ به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی نیشته‌جێ بوون و دابین كردنی ژیانێكی ئینسانی بۆ هه‌موو كه‌س، وه‌ك ئینسانێك به مافی جیهانییه‌وه و وه‌ك هاووڵاتییه‌كی جیهانی و له‌وانه به‌هره‌مه‌ند بوون له مافی نیشته‌جێ بوون له هه‌ر شوێنێكی ئه‌م جیهانه كه بیهه‌وێ، په‌ره‌ی پێبدرێ.