کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نیشته‌جی بوونی ٢٠ میلیۆن ئێرانی لە ناوچەکانی ژێر مەترسیی بوومەلەرزە

نیشته‌جی بوونی ٢٠ میلیۆن ئێرانی لە ناوچەکانی ژێر مەترسیی بوومەلەرزە

ڕۆژنامەی “ئیعتماد” ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی پووشپەڕ، لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگه‌یاند كه‌ ٢٠ میلیۆن كه‌س له‌ جه‌معیه‌تی ئێران له‌ شوێنه ناستاندار و پڕمه‌ترسیه‌كانی بوومه‌له‌رزه‌ دا ده‌ژین.

به‌وته‌ی بەرپرسانی وەزارەتی ڕێگاوبان و شارسازی، ئەم ڕووبەرە کە ١٦٧ هەزار هێکتار ده‌بێت، زیاتر لە ٦ هەزار و ٦٧٠ هەزار ماڵ و ٢٠ میلیۆن کەس لەخۆ دەگرێت و بە ڕوونی ١٠ میلیۆن کەس لەو ڕێژه‌یه‌ لە ٢ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار بینای پرتووکاودا دەژین. به‌پێی ئاماره‌كان، لە ئێستادا نزیکەی ٣٢ هەزار هێکتار بینای کۆن و مێژوویی لە ٢٠٠ شار و ٦٠ هەزار هێکتار لەو بینا ناستانداردانه‌ کە لە ٥٤٠ شاری ئێراندا هەڵکەوتوون، بوونەتە پەناگەیەکی نائەمن و مەترسیدار بۆ خەڵک.