کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
وتاری ڕۆژ

نیزامی سه‌رمایه‌داری هۆكاری سه‌ره‌كیی وێران كردنی ژینگه‌ وته‌یه‌ك به‌ بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی ژینگه‌

lwslo1

lwslo1

دوێینێ ههینی، ٥ی مانگی ژۆئهن بهرابهر لهگهڵ ١٦ی جۆزهردان، ڕۆژی جیهانیی ژینگهبوو. بوونی ڕۆژێك لهساڵدا بهم ناوهو بهئامانجی بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ وێران كردنی ژینگه، لهساڵی ١٩٧٢ لهكۆنفرانسێكدا لهژێرناویمرۆڤ  و ژینگه‌” لهشاری ستۆكهۆڵمی پێتهختی سۆئێد درایهبهر باس و پهسهندكرا. ناودێر كردنی وهها ڕۆژێك بهئامانجی چوونهسهرهوهی وشیاری جهماوهری خهڵك لهپهیوهند لهگهڵ پاراستنی ژینگهو هان دانی دهوڵهتهكان بۆ ڕێگری لهبهكردهوهدهرهاتنی ئهو بهرنامهو سیاستانهیهكهزیان بهژینگهو سڵامهتی مرۆڤ دهگهیهنێ. لهبهر ئهوهیكهدهیان ساڵهپهیوهندیهكانی بهرههمهێنانی نیزامی سهرمایهداری كاریگهریی زۆر وێرانكهری لهسهر ژینگهی مرۆڤ و سرووشت داناوهو ئهم وێرانیانه بهخێراییهوهخهریكه‌‌ پهرهدهستێنن.

ئهگهر وهها ڕۆژێك بهو ئامانجانهوهئهوكات پێویست بوو، لهئێستادا بهخاتری زێدهخوازی و تهماكاریی بێ سنووری سهرمایهدارهكان، سهد ئهوهندهزهروورهتی ههیه‌.  لهبهر ئهوهیكه، نیزامی سهرمایهداری، ژینگهیهك كهمرۆڤ و باقیی بوونهوهرهكان تێیدا ههناسهههڵدهكێشن، پتر لهههموو كاتێك ژههراویی و پیسی كردووه‌. بهپێی ئاماری ناوهندهكانی دیفاع لهژینگه، پیس بوونی ههوا لهجیهاندا، ساڵانهدهبێتههۆی مهرگی پێشوهختی پتر له٧ ملیۆن ئینسان و لهههر ١٠ كهس، ٩ كهس لهههوای پیسدا ههناسهههڵدهكێشێ. ئهم دهستدرێژیهی نیزامی سهرمایهداری بۆسهر ژینگهلهگهڵ موقاومهت و خهباتی مرۆڤهخهباتكارهكان و بزووتنهوهكۆمهڵایهتیهپێشڕهوهكان بهرهوڕوو بووهتهوه‌. ههوڵی لاوێكی سۆئێدی بۆ وهڕێخستنی مانگرتن لهناڕهزایهتی بهپیس بوونی ژینگه، زۆر بهخێرایی بوو بهبزووتنهوهیهكی بهرین بهناویههینیهكان بۆ داهاتوو“. لهبهر ئهوهیكهكۆمهڵگای مرۆڤ، ناتوانێ لهبهرامبهر ئهم دهستدرێژیانهدا كهبوونهته هۆی كونبوونی لایهی ئۆزۆن و توانهوهی كێوهسههۆڵهكان و تێكچوونیی هاوسهنگیی سرووشت و كارهساتهكانیتر، كهمتهرخهم بێت.

لهئێران، سیاسهت و كردهوهی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، بهردهوام هۆكاری لهناوچوون و پیسبوونی ژینگهبووه‌. ڕژیم بهڕێگهدان بهتێكردنی  ژێرئاویهكان لهڕووبار و دهریاچهو تاڵاو و قامیشهڵانهكان، زهربهی قهرهبوونهكراوی لهژینگهداوه‌. بێ تهگبیری لهبهكردهوهدهرهێنانی بهرنامهی پێنج ساڵه و بهندئاو درووست كردنی نازانستی، گۆڕینی مهسیری ئاوهكان و لهناوبردنی لهوهڕگهكان، وهها زهربهیهكی لهژینگهی ئێران دا كهههتا ئێستاش ئاسهوار و دواهاتهكانی كۆنتڕۆڵ نهكراوهو جاروبارهش دهبێتههۆی ئاگركهوتنهوهلهدارستانهكان و وهڕێكهوتنی سێڵاو و ویشك بوونی ڕووبار و دهریاچه  و تاڵاوهكان و دهبێتههۆی پرتووكانی خاك و لهناوچوونی ساڵانهههزاران هێكتار لهزهویهبهپیتهكشت و كاڵیهكان.

یهكێك لهجێگرانیسازمانی مۆحیتی زیستڕایگهیاند كه‌: “زۆرترین وێرانكاریهكانی بواری ژینگهلهئێران، بهرههمی بهكردهوهدهرهاتنی گهڵاڵهكانی گهشهی پێنج ساڵهیهكهئاسهوارهخراپهكانی لهههموو شوێنهكانی ئێران دا دهبیندرێ. عیسا كهلانتهری، جێگری سهرۆك كۆمار و سهرۆكی ڕێكخراوی بهناو پاراستنی ژینگهش، چهند مانگ لهمهوبهر، وێڕای ڕهخنهگرتن لهبوودجهی زۆر كهمی ئهم ڕێكخراوهكهتهنیا دوو ههزارومی بوودجهی ئێرانه، دانی بهوهدانا كه‌: ” پاوانخوازی بووهتههۆكاری سهرهكیی دواكهوتوویی و وێران بوونی ژینگهو تهنیا وڵاتێكین لهجیهاندا كهپاراستنی مافی نهسڵهكانی داهاتوو بهلامانهوهگرینگ نییهو سهرهڕۆیانهبهرهو لهناوبردنی ژینگهههنگاو ههڵدهگرین“. ههروهها ڕاشیگهیاند كه٨٣ لهسهدی ماددهپیسكهرهكانی وڵات، بهرههمی سهنعهتی ئۆتۆمبێلسازیهكه‌‌ پتر له٦١ لهسهدی گردیلهپیسكهرهكان ڕاستهوخۆ دهباته‌‌ ناو سێلوولهخوێنیهكانی مرۆڤهوه‌. لهوهها باروودۆخێكدا، ڕژیمی كۆماری ئیسلامی ڕیاكارانهو ملهوڕانهلهجیات ئهم ڕۆژهجیهانیه، حهفتهی پاراستی ژینگهی ١٥ تا ٢١ی جۆزهردان دیاری كردووه‌. ئهوهش لهحاڵێكدایهكهپتر لهدوو حهفتهیهبهشێكی بهرین لهدارستانهكانی زاگرۆس لهغهرب و جنووب و ههروهها لهشۆماڵی ئێران لهئاگردا دهسووتێن و ههزاران هێكتار لهدارستان و لهوهڕگهو زهویهكهشاوهرزیهكان لهناوچوون. بهڵام ڕژیم لهبهرامبهر ئهو كارهساتهژینگهییهدا، كاردانهوهیهكی وای لهخۆی نیشان نهداوهو تهنانهت لهو ئیمكاناتهی كهلهبهر دهستیشن كهڵكی وهرنهگرتووهو خهڵك تهنیا خۆیان، بهدهستی بهتاڵهوه، ههوڵیان داوهئاگرهكان بكووژێننهوه‌.

كۆماری ئیسلامی كهلهسێبهری خۆشی دهترسێ، بهچاوێكی  ئهمنیهتیهوهدهڕوانێتهچالاكانی ژینگهپارێز. ئهم ڕژیمهدهیان كهس لهچالاكانی ژینگهپارێزی بهتۆمهتی بێبنهما و پڕوپووچی وهكفساد فی الارض،ههوڵ دان دژبهئهمنیهتی وڵاتوسیخوڕیدهستبهسهر و زیندانی و ئهشكهنجهكردووهو كوشتووه‌. لهوهها باروودۆخێكدا دیاری كردنی حهفتهی پاراستنی ژینگهلهلایهن ڕژیمهوه، یهكێكیتر لهگاڵتهجاڕیهمێژووییهكانی كۆماری ئیسلامیه‌. بهڵام خهڵكی ئێران بهبهڕز ڕاگرتنی یادی كاووس سهید ئیمامی، ماموهستای زانكۆ كهلهژێر ئهشكهنجهی جهنایهتكارانی ڕژیمدا گیانی بهخت كرد و بهبهشداری كردن لهڕێوڕهسمی بهخاك سپاردنی شكۆداری شهریف باجوهر و سێ كهسی دیكهلهچالاكان و داكۆكیكارانی ڕاستهقینهی ژینگهكهلهجهرهیانی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگری دارستانهكانی مهریواندا گیانیان بهخت كرد، نهفرهتی خۆیان لهڕژیمی گهندهڵ و دژهژینگهی كۆماری ئیسلامی نیشان دا.

سیاسهت و كردهوهی ڕژیم و خاوهنانی سهروهت، ههموو ساڵێ خهساری قورسی ماڵی لهئابووریی كۆمهڵگا دهدات.  بهپێی ڕاپۆرتی ساڵی ڕابردووی ناوهندی لێكۆڵینهوهكانی مهجلیس، بههۆی كهمتهرخهمیی حكوومهت سهبارهت بهژینگه، ساڵانهلانیكهم ٨ ملیارد و ٤٣٠ ملیۆن دۆلار خهسارهت لهئابووری ئێران دهكهوێ كهلهسفرهی خهڵكهوهدهدرێتهوه‌.  سهرهڕای ئهوهش، بهكردهوهدهرهاتنی ئهم سیاسهتانه، سڵامهتی خهڵكیشی خستووهتهمهترسیهوه‌. بهپێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی تهندرووستیی جیهانی، ههموو ساڵێك لهئێران ٢٨ ههزار كهس تهنیا بههۆی نهخۆشیهكانی سهرچاوهگرتوو لهپیس بوونی ههوا گیانی خۆیان لهدهست دهدهن.  بهرپرسایهتیی وهها زیانێكی قورس لهگیان و ماڵی خهڵك وهئهستۆی دهسهڵاتێكهكهگهندهڵی و دزی و ڕانتخۆری سهرتاپێی تهنیوهتهوه‌.

بهرهنگاربوونهوهلهگهڵ دهستدرێژیی ڕژیم و خاوهنانی سهرمایهبۆسهر ژینگهو سڵامهتی مرۆڤهكان، چ لهئێران و چ لهباقیی وڵاتهكانی دیكه، لهگرهوی دهخاڵهتی جهماوهری كرێكار و زهحمهتكێش و ئینسانهكۆمۆنیست و ئازادیخوازهكان و بههێزكردنی بزووتنهوهكۆمهڵایهتیهكانی پارێزهری ژینگه،لهههموو شوێنك دایه‌. مافی ههموو ئینسانهكانی سهر گۆی زهویهكهلهههوای سالم و ئاوی خاوێن و خواردهمهنیی پێویست بههرهمهند بن. پێویستهبۆ وهدی هاتنی ئهم مافه،بهشێوهی ڕێكخراو لهگهڵ هۆكارهكانی لهناوچوونی ژینگهخهبات بكرێت.