كرێكارانی كارخانه‌ی “هێپكۆ” ئه‌راك، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢١ی گه‌لاوێژ، بۆ نۆیه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له ناڕه‌زایه‌تیی به بیلاته‌كلیفی كار و گوزه‌رانیان، له حه‌ساری ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه، كرێكارانی ناڕازیی كه له‌ئاست ڕاگیرانی چالاكییه‌كانی كارخانه ناڕازیین، خوازیاری وه‌ڵام دانه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی شیركه‌ت بوون. ناڕازییان ڕاشیانگه‌یاندووه: ماوه‌ی ساڵێكه ئه‌م كارخانه‌یه له لایه‌ن تیمی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سازمانی خسووسی سازی ئیداره ده‌كرێ، به‌ڵام هێشتا هیچ سفارشێكیان پێ نه‌دراوه و چالاكییه‌كانی كارخانه هه‌روا ڕاگیراوه.