به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێره نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی ١ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌له‌می په‌نابه‌ران له ئاوه‌كانی نێوان توركیه و یۆنان به ٤٥ سه‌رنشینه‌وه نۆقم بوو.
به پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه، تیمه‌كانی فریاكه‌وتن گه‌یشتوونه‌ته ناوچه‌كه و سه‌رقاڵی ڕزگار كردنی لێقه‌ومانی ئه‌و ڕووداوه‌ن. به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی توركیه ئه‌و به‌له‌مه له ئاوه‌كانی هاوسنووری یۆنان نۆقمی ئاو بووه و عه‌مه‌لیاتی ڕزگار كردنی په‌نابه‌ران ده‌ستی پێكردووه. شایانی باسه كه تا كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ڕێژه‌ی قۆربانیان و ڕزگاربووانی ئه‌و ڕووداوه له‌به‌ر ده‌ستا نییه.