ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، به هۆی وه‌رگه‌ڕانی به‌له‌می په‌نابه‌ران له لێوارئاوه‌كانی مه‌دیته‌رانه، كۆمه‌ڵێك له په‌ناخوازان تووشی ڕووداو بوون. له‌م ڕووداوه‌دا لانیكه‌م ٢٣ كه‌سیان گیانیان له ده‌ست دا.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌م ڕووداوه له نزیك لێوارئاوه‌كانی توونس ڕوویداوه. هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی ده‌ریایی توانیویانه ٧٠ كه‌س له په‌نابه‌ران ڕزگاركه‌ن. ڕاپۆرته‌كان باس له نۆقم بوونی به‌له‌مێكی دیكه له ده‌ورووبه‌ری لێوارئاوه‌كانی “سه‌فاقس”ی توونس هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ته‌وه و ٣٩ سه‌رنشینی به‌له‌مه‌كه ڕزگارییان بووه. له ٢١ی ئاوریلی ٢٠٢١، له ڕووداوێكی دیكه دا كۆمه‌ڵێك له په‌نابه‌ران هه‌ر له‌م شوێنه گیاینان له ده‌ست دابوو.