ڕۆژی چۆارشه‌ممه ٢٥ی گه‌لاوێژ، به‌هۆی نۆقووم بوونی به‌له‌میك له كه‌نارئاوه‌كانی ئه‌فریقا لانیكه‌م ٦٠ په‌نابه‌ر گیانیان له‌ده‌ستدا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران، به‌له‌میك به ١٠٠ سه‌رنشینه‌وه له كه‌نارئاوه‌كانی ڕۆژئاوای ئه‌فریقا نوقم بووه و ته‌نیا ٣٨ كه‌س له‌وانه ژماره‌یه‌ك منداڵی ته‌مه‌ن نێوان ١٢ بۆ ١٦ ساڵ ڕزگار كراون. به‌پێی ئاماره‌كانی ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچبه‌ران، له ساڵی ٢٠٢٢ دا به لانیكه‌م ٥٥٩ كه‌س له هه‌وڵی گه‌یشتن به دوورگه‌ی قه‌ناری گیانیان له ده‌ست داوه و ١٢٦ كه‌سیش له شه‌ش مانگی سه‌ره‌تایی ئه‌مساڵ دا له هه‌مان مه‌سیر بێسه‌ر و شوێن بوون.
