کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نۆقمبوونی سێ كه‌س له‌ چۆمێكی ناوچه‌ی “چووار”ی ئیلام

نۆقمبوونی سێ كه‌س له‌ چۆمێكی ناوچه‌ی چوواڕی ئیلام 1

ڕۆژی هه‌ینی ١٤ی مانگی گه‌لاوێژ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی مانگی سووری ئوستانی ئیلام ڕایگه‌یاند: سێ كه‌س له‌ چۆمیبانوه‌یزه‌له‌ ناوچه‌یچوواری ئیلام له‌ ئاودا خنكاون.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، پاش ڕووداوه‌كه‌ هێزه‌كانی فریاكه‌وتنی خێرا چوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و پاش چه‌ند كاتژمێر توانیان ته‌رمه‌كانیان له‌ ئاو ده‌ربێنن. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕێكخراوی مانگی سووری ئیلام داوای له‌ هاووڵاتییان كرد كه‌ بۆ مه‌له‌كردن سه‌ردانی سه‌یلبه‌ند و به‌ندئاوه‌كان نه‌كه‌ن و گیانی خۆیان نه‌خه‌نه‌ مه‌ترسیه‌وه‌.