کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” له‌ ئێران

نوێ كردنه‌وه‌ی په‌یمان له‌گه‌ڵ ئاواتی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٧ی مانگی گه‌لاوێژ، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاری یه‌زد به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردوو “مێهدی ئه‌شكده‌زی”، وێڕای ڕێزگرتن له‌ یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌. “مێهدی ئه‌شكده‌زی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ له‌ ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” به‌ هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم چووه‌ كۆما و پاش سێ حه‌وته‌ سه‌رتای مانگی به‌فرانباری ١٤٠١ گیانی به‌خت كرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئیسفه‌هان به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری سێ شۆڕشێگێڕی ئێعدام كراو به‌ ناوه‌كانی “ساڵح میرهاشمی”، “مه‌جید كازمی” و “سه‌عید یه‌عقووبی” مه‌زاره‌كانیان گۆڵباران كرد. هه‌روه‌ها له‌ شاری كرماشان ئازادیخوازانی ئه‌و شاره‌ له‌سه‌ر مه‌زاری “ڕه‌زا شه‌هپه‌رنیا” كۆبوونه‌وه‌ و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.