ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی مانگی گه‌لاوێژ، كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازان له دوو چالاكی جیاجیادا یادی دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی “ژینا” به‌ناوه‌كانی “پوویا مه‌ولایی ڕاد” و “عێرفانی خه‌زایی”یان به‌رز ڕاگرت.
هاوكات له‌گه‌ڵ ڕۆژی له‌دایك بوونی “پوویا مه‌ولایی ڕاد” كۆمه‌ڵێك له بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی كه‌ره‌ج، ڕێزیان له فیداكارییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی پیرفه‌له‌ك و به تایه‌بت “ماه‌مۆنیر مه‌ولایی ڕاد” گرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی ته‌واوی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی “ژینا” نوێ كرده‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “عێرفان خه‌زایی” له شه‌هریاری تاران هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له ئازادیخوازان له‌سه‌ر گڵكۆی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن.